به‌پێی وێنه‌یه‌ك كه له مانگی ده‌ستكردی ئیسرائیلی ئیمیگ ست وه‌رگیراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ئێران خه‌ریكی دروستكردنی مووشه‌كی ئیسكاده له وڵاتی سوریا.
ئه‌و كارگه‌یه نزیكه له شاری لازقیه‌ی سوریا و ئه‌م كارگه‌یه هاوشێوه‌ی كارگه‌كانی دروستكردنی مووشه‌كی ئێرانن، شاری لازقیه كه كه‌وتۆته سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا ئێستا كه‌وتۆته ژێر كۆنترۆڵی رژێمی ئه‌سه‌د و به شارێكی زۆر گرنگ داده‌نرێت.
به‌پێی گوته‌ی پسپۆران دروستكردنی ئه‌و جۆره مووشه‌كه پێویستی به پسپۆری زۆر شاره‌زا هه‌یه و بۆیه ئه‌ندازیارانی ئێران تیایدا كار ده‌كه‌ن.
ئه‌و مووشه‌كانه‌ی كه به‌رهه‌م دێنێت له‌و كارگه‌یه ده‌توانرێت له ژێر خاكدا حه‌شار بدرێت و له كۆتایی ساڵی 2017 به كۆتا دێت و توانای هه‌یه كه مه‌وداكه‌ی بگاته ناو خاكی ئیسرائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.