Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:29

ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی خاته‌می ده‌ست به‌سه‌ر کرد

نابێ سێ مانگ له‌ ماڵه‌كه‌ی بێته‌ ده‌ره‌وه‌
کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی ، به‌ربه‌ستی نوێ ده‌خاته‌ به‌رده‌م محه‌مه‌د خاته‌می ،سه‌رۆكی پێشتووتری ئه‌و وڵاته‌

محه‌مه‌د ره‌زا تابش ،به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای راگه‌یاندووه‌:ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌ربه‌رستی نوێیان خستۆته‌ به‌رده‌م خاته‌می ،كه‌ خۆی له‌ ده‌ست به‌سه‌ریدا ده‌بینێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م خاته‌می، رێگرن له‌وه‌ی بتوانێ به‌ بێ ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزه‌ری سه‌رۆكی پێشووتری ئێران گوتی: ده‌سه‌ڵاتدانی ئه‌منی ئێران به‌ خاته‌مییان راگه‌یاندووه‌:كه‌ مافی ئه‌وه‌ت نییه‌، به‌ بێ پرسی ده‌سه‌ڵاتداران، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌ ماڵه‌كه‌ت بێیته‌ ده‌ره‌وه‌.

گوتیشی: جگه‌ له‌مه‌یش خاته‌می ناتوانێ ئاماده‌ی هیچ شوێنێكی گشتی، وه‌ك شانۆ و سینه‌ما بێت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا به‌ ده‌ست به‌سه‌ركردن ئه‌ژمار ده‌كرێ.

 

رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.