مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق ، له كاروباره‌كان دووربین بوو و له‌دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراقیش،رۆڵێكی باڵای هه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان .
له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی ئایه‌توڵڵا سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی ، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراقمان پێگه‌ییشت، خوالێخۆشبوو له كاروباره‌كان دووربین بوو، هه‌روه‌ها سووربوو له‌سه‌ر یه‌ك گوتاری و یه‌كڕیزی، هه‌روه‌ها رۆڵێكی باڵای هه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان له‌دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و له خودای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.