شێخه حوسه‌ینه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش رایگه‌یاند كه گه‌له‌كه‌ی ئاماده‌یه له پێناو یارمه‌تیدانی سه‌ده‌ها په‌نابه‌ری رۆهینگا كه له میانماره‌وه هاتوون، به‌رگه‌ی برسیه‌تی بگرن و خواردنی رۆژانه كه‌مبكه‌نه‌وه .
له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له نیویۆرك و به‌شداربوونی له كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان حوسه‌ینیه رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی به سه‌ر موسلمانانی میانمار دێت پاكتاوی نه‌ژادییه .
روونیشیكرده‌وه كه ناچارین رۆژانه ته‌نها یه‌ك جار خواردن ده‌خۆین و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران به‌شی ده‌كه‌ین .
دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی میانمار له كۆتاییه‌كانی مانگی ئابی رابردوو زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س له رۆهینگای سنووری میانمار بۆ وڵاتی به‌نگلادیش په‌ریونه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.