Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:25

دوا سەربازی ئەڵمانیا بنکەی ئینجەرلیکی جێهێشت

سەربازەكانی ئەڵمانیا لە بنكەی سەربازی ئوردن جێگیر ده‌كرێن
کوردستان TV
100%

بە گوێرەی هەواڵێكی سایتی (سۆڵ)ـی توركی، ئه‌مرۆ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و لەوێدا ئاشكرای دەكات كە ئیدی هیچ سەرباز و چەكێكی ئەڵمانیا لە بنكەی ئینجەرلیك لە توركیا نەما و هەموویانی گواستەوە بۆ ئوردن.

ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا دوای ئەوە هاتووە کە ئەو دوو وڵاتە نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك بۆ مانەوەی سەرباز و چەكەكانی ئەڵمانیا لە بنكه‌ى ئینجەرلیك.

هه‌ربۆیه‌ ئه‌مرۆ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئاشكرای كرد كە دوا سەربازی ئەڵمانیا بنكەی ئینجەرلیكی لە توركیا جێهێشت.

شایه‌نى باسه‌ به‌پێى ڕێككەوتنی نێوان هه‌ردوو وولاتى ئوردن و ئەڵمانیا ، كه‌ شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامدراوه‌، لە مانگی داهاتوودا سەربازەكانی ئەڵمانیا لە بنكەی سەربازی ئوردن جێگیر ده‌كرێن.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.