Erbil 14°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:16

عێراق ناتوانێت له‌ بڕیارى داخستنى سنوره‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان به‌رده‌وام بێت

به‌هاى دراوى عێراقى داده‌به‌زێت
sabah xoshnaw
کوردستان TV
100%

ئابوریناس دكتۆر صه‌باح خۆشناو  له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕى ده‌زگاى سه‌ته‌لاییتى كوردستاندا رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانى عێراق بۆ داخستنى سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و له‌كارخستنى هه‌ردوو فڕكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى بۆ ماوه‌یه‌كى كاتییه‌، چونكه‌ زیانى زۆر  به‌ ئابورى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌ فشار ده‌خاته‌ سه‌ر حكومه‌تى عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى.

دكتۆر صباح ده‌ڵێت: له‌ئه‌گه‌رى داخستنى ده‌روازه‌كان به‌تایبه‌ت ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل و فڕۆكه‌خانه‌كان عێراق زیانى زۆرى به‌ر ده‌كه‌وێت له‌وانه‌ش:

1- هاورده‌كردنى عێراق له‌ توركیاوه‌ نامێنێت چونكه‌ ئێستا تاكه‌ ده‌روازه‌ى به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ى (عێراق و توركیا) هه‌رێمى كوردستانه‌، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ ناتوانێت نه‌وتیش هه‌نارده‌ بكات.

2- كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌مبوونى داهاتى تاك ده‌بێت.

3- زیان به‌ر كه‌رتى بازرگانى عێراق ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، چونكه‌ وه‌كو وتمان زۆربه‌ى پێویستییه‌كانى له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات .

4- ته‌رازووى بازرگانى عێراق كورت ده‌هێنێت.

5- ته‌رازووى پێدان كورت ده‌هێنێت.

6- نرخى كه‌ل وپه‌ل له‌بازاڕه‌كانى عێراقدا به‌رزده‌بێته‌وه‌.

7- به‌هاى دراوى عێراقى داده‌به‌زێت.

8- ئاستى وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق داده‌به‌زێت.

هه‌روه‌ها وتیشى:  ئه‌گه‌ر عێراق بڕیارى داخستنى سنوور بدات و گه‌شتى فڕۆكه‌خانه‌كان راگرێت له‌به‌ر ئه‌م زیانانه‌ى سه‌ره‌وه‌ ته‌نیا ده‌توانێت چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بێت كه‌ به‌ بڕواى من ناگاته‌ مانگێك، چونكه‌ له‌ قه‌یراندایه‌ و به‌رگه‌ى قه‌یرانى دیكه‌ ناگرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و فشاره‌ى كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ده‌خرێته‌ سه‌رى.

دكتۆر صه‌باح واى پێباشه‌ له‌م حاله‌ته‌دا هەوڵ بدرێت دراوی کوردستان چاپ بکرێت و شوێنی دراوی عێراق بگرێتەوە بۆ ئه‌وه‌ى سیاسەتی نەختینەیی لەدەست خۆمان بێت.

ئارام كاكه‌خان .. Kurdistan TV

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.