Erbil 17°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 18:10

ئافره‌تانی ڤه‌نزوێلا بۆ مانه‌وه‌ له‌ ژیان قژی خۆیان ده‌فرۆشن

تا تائێستا دووجار قژی خۆی فرۆشتووه‌
کوردستان TV
100%

ئافره‌تانی ڤه‌نزوێلا بۆ كڕینی خواردن و ده‌رمان په‌نایان بردۆته‌ به‌ر فرۆشتنی قژیان.

وڵاتی ڤه‌نزویلا به‌ دۆخێكی دارایی خراپ تێپه‌ر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش وای له‌ ئافره‌تان كردووه‌، بۆ كڕینی ده‌رمان و خواردنی رۆژنه‌یان، په‌نا به‌رنه‌ به‌ر فرۆشتنی قژیان .

له‌م باره‌یه‌وه‌ ژنێكی ڤه‌نزویلی ده‌ڵێ: خاوه‌نی چوار منداڵم، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خواردن، تا تائێستا دووجار قژی خۆم فرۆشتووه‌، كچێكی 14 ساڵانیشم هه‌یه‌، ئه‌ویش جارێك قژی خۆی فرۆشتووه‌.

گوتیشی: ژیانی منداڵه‌كانم له‌ پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌ن، پاشان قژ جاریكی دیكه‌ سه‌ر له‌نوێ ده‌ڕوێته‌وه‌،ئاماده‌شم بۆ مانه‌وه‌ له‌ ژیان، بۆ جاری سێیه‌میش قژی خۆم بفرۆشم.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.