لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم 70%ی خەڵک دەنگی داوە
سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی رایگهیاند 80%ی دەنگدەرانی کوردستان تائێستا دەنگیان داوە
سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، 80%ی کۆی دەنگدەرانی کوردستان، تائێستا بەشدارییان لە پرۆسەی ڕیفراندۆمدا کردووە و ڕێژەکەش لە بەرزبوونەوە دایە.
لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا تائێستا، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران 70%یە و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکوو داخستنی سندووقەکانی دەنگدان، ڕێژەکە بەرز تر ببێتەوە.
کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی کوردستان بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان لە نێوان سەربەخۆیی کوردستان یاخود مانەوە لە عێراقدا، چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و ئاماژەکان دەریدەخەن کە دەنگی (بەڵێ) زۆرینەی ڕەهای خەڵکی کوردستان بەدەست دەهێنێت.
دهزگای ستهلایتی كوردستان / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.