Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:38

بەریتانیا داوای دیالۆگ له‌ نێوان هه‌ولێر به‌غدا دەکات

بۆریس جۆنسن: داھاتووی عێڕاق بەندە بە دیالۆگ و بەریتانیا ئامادەیە بۆ ھەموو ھاوکارییەک
کوردستان TV
#4
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ریفراندۆمی كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

یەکەمین کاردانەوەی نێودەوڵەتی لە دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لەلایەن وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە درا کە هەڵوێستێکی نەرمی نیشان داوە و داوای دیالۆگ دەکات.

بۆریس جۆنسن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، وەک یەکەم بەرپرسی باڵای ئەورووپی، کەمێک لەمەوبەر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردەوە: لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان، داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەم، ھێمن بن و بەیەکەوە کار بکەن بۆ لەناوبردنی داعش.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە داھاتووی عێڕاق بەندە بە دیالۆگ و بەریتانیا ئامادەیە بۆ ھەموو ھاوکارییەک.
 
ئەمە لە بەریتانیا پێشتر یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە بەردەوام داوای دواخستنی ڕیفراندۆمی لە سەرکردەکانی کوردستان دەکرد و چاودێران پێیانوایە کە ئەم هەڵوێستەی بەریتانیا، نەرمییەکی ڕوونی تێدایە.

پێشتر به‌رێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چەند دەرفەتێکی جیاوازدا ئاماژەی بەوە دابوو کە بە دووری نازانن هەڵوێستەکان لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، گۆڕانی بەسەردا بێت.

ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، وه‌ك پێشتر بڕیاری لێدرابوو، ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلوول، له‌ ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد و كه‌ تێیدا نزیكه‌ی 5.5 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌بوو، بڕیاره‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش تا كاتژمێر 6ی ئێواره‌ به‌رده‌وام بێت.

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان/  سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.