Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:48

ئێزیدییه‌کان ده‌نگی خۆیان به‌ به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دا

مافی ئێمه‌ له‌ ده‌ستووری داهاتووی كوردستان پارێزراو ده‌بێت
کوردستان TV
100%

میری ئێزیدییان ڕایده‌گه‌نێت، ده‌نگی ته‌واوی ئێزیدییه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌و  هه‌مووان ده‌نگیان به‌ به‌ڵێ‌ داوه‌.

میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان ،له‌ شارۆچكه‌ی شێخان له‌ پارێزگای دهۆك، به‌شداری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرد و ده‌نگی به‌ به‌ڵێ دا.

میر ته‌حسین به‌گ ڕایگه‌یاند، ئێمه‌ی ئێزیدی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردستانین و هه‌موو ئێزیدییه‌كان ده‌نگی خۆیان بۆ به‌ڵێ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ده‌ن .

هه‌روه‌ها گوتی، داوامان كردووه‌ ته‌واوی پێكهاته‌كانی تر ده‌نگ بده‌ن به‌ به‌ڵێ‌ و مافی ئێمه‌ش له‌ ده‌ستووری داهاتووی كوردستان پارێزراو ده‌بێت.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.