Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:46

بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک بۆ باسنیوز: نەجمەدین کەریم لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە

”ڕیفراندۆم دواناخەین و دەبێ لەکاتی خۆیدا بکرێ“
کوردستان TV
#4
100%

بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکووکدا دەمێنێتەوە و لادانی ڕەت دەکەنەوە.

 

سەلاح دەلۆ، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی هەوڵەکانی چەند بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لە کەرکووک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئێمە ڕیفراندۆم دواناخەین و دەبێ لەکاتی خۆیدا بکرێت“. ڕوونیشی کردەوە: ”خەڵکی کەرکووک دەخوازن ڕیفراندۆم بکرێت و ئامادەن بۆ ڕیفرادندۆم، خوایار بێت، دەنگی (بەڵێ) سەرکەوتن بۆ کەرکووک مسۆگەر دەکات".

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، لەبارەی هەوڵەکانی چەند بەرپرسێکی یەکێتی بۆ لادانی نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک، سەڵاح دەلۆ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ھەستمان بەوە کردووە، چەند کەسێک حەز بەوە دەکەن کە نەجمەدین کەریم لابچێت، بەڵام ئەو ھەر پارێزگارە و لەشوێنی خۆیدا دەمێنێتەوە، ھەوڵەکانی ئێمە بۆ ئەوەیە ڕیفرانۆم سەرکەوێت، داوا لە ھەموو لایک بکەین کە بەشداری لە پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا بکەن“.

 

پێشتر (باسنیوز) ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەریەک لە (ڕزگار عەلی، ڕەفعەت عەبدوڵا، ئاسۆ مامەند و لاهور جەنگی) خەریکی جێبەجێکردنی پیلانی کودەتان بەسەر نەجمەدین کەریم، تاوەکوو لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک لایبدەن.

 

دواتریش محەمەد کەمال، بەرپرسی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، لەبارەی هەوڵی کودەتا بەسەر پارێزگاری کەرکووک، ”هیچ هێز و کەسێک ناتوانێت نەجمەدین کەریم لابدات، چونکە لادانی پارێزگاری کەرکووک لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکە و دەبێ کۆبێتەوە“.

ته‌واوى ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ماڵپه‌رِى (باسنيوز) وه‌رگيراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.