Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:45

سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌: له‌سه‌ر داواى چه‌ند ئه‌ندامێکى یه‌کێتى ریفراندۆم دواناخرێت.

دكتۆر رۆژ: به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانى عێراقیمان گووتووه‌ كه‌ ریفراندۆم له‌ واده‌ى خۆى ئه‌نجام ده‌درێت
کوردستان TV
#4
100%

به‌ ئاماده‌بوونى ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى عێراقى و بیانى له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى باڵاى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ،له‌ شارى به‌غدا و له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى شاندى باڵاى ریفراندۆم،  ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدایان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ى ریفراندۆم خسته‌ روو و وه‌ڵامى په‌یامنێرانى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانیان دایه‌وه‌ .

 

له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا دكتۆر رۆژ نورى شاوێس تیشكى خسته‌ سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ و له‌ خالێك دا ده‌ڵێت: ئێمه‌ به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانى عێراقیمان گووتووه‌ كه‌ ریفراندۆم له‌ واده‌ى خۆى ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ڵامى ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناكرێت ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت پاشان گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ین.

 

د.رۆژ تیشكى خسته‌ سه‌ر ئه‌نجام دانى ریفراندۆم له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و گووتى:له‌سه‌ر داواى خه‌ڵكى كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه‌ى كێشه‌ له‌سه‌ر ریفراندۆم  له‌ وناوچانه‌ و كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت، هیچ كه‌س ناتوانێت له‌ جیاتى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه‌ بڕیاربدات.

 

له‌ وڵامى په‌یامنێران، ئه‌ندامى شاندى باڵاى ریفراندۆم سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌ سه‌باره‌ت به‌ دواخستنى ریفراندۆم له‌كه‌ركوك گووتى: له‌سه‌ر داواى چه‌ند ئه‌ندامێكى یه‌كێتى ریفراندۆم دواناخرێت و ده‌نگى یه‌ كێتییه‌كانیش بۆ ریفراندۆم به‌ڵێ ده‌بێت، دژى ده‌نگى نه‌خێر .

 

هه‌روه‌ها پیره‌ گووتى: تائێستا هیچ به‌دیلێكى گونجاومان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین، هیوادارین له‌ رێگه‌ى گفتوگۆ بگه‌ین به‌ چاره‌سه‌ر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.