گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێت،. ئیدانه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه. له نزیكه‌وه لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كوشتنی ئه‌و دایك و كچه ده‌كه‌ین.
هێزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: ئه‌مریكا زۆر خه‌مباره به مه‌رگی عرووبه و حه‌لا ، ئیدانه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه. له نزیكه‌وه لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ده‌كه‌ین. به پێویستی ده‌زانین كێشه‌كانی سووریا به رێگاچاره‌ی سیاسیی چاره‌سه‌ر بكرێن.
رۆژنامه‌وان حه‌لا به‌ره‌كات كه له ناوچه‌ی ئوسكوداری شاری ئیستانبوڵ ده‌ژیا، ماوه‌ی دوو رۆژبوو نه‌چووبووه سه‌ر كاره‌كه‌ی، دواتر هاوكارانی كه‌وتنه گومان و زانیاریان دا به پۆلیس.
تیمه‌كانی پۆلیسیش چوونه ناو ماڵه‌كه و ته‌رمی حه‌لا و عرووبه‌ی دایكیان له‌ناو پێخه‌فدا، دۆزییه‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت كه به‌چه‌قۆ هێرش كراوه‌ته سه‌ر هه‌ردووكیان و كوژراون.
حه‌لا له رۆژنامه‌ی ئۆریه‌نت نیوز كاری ده‌كرد و عرووبه‌ی دایكیشی وه‌ك چالاكوانێكی سووری له‌سه‌ر گوشاره‌كانی رژێمی سووریا هه‌واڵی ئاماده ده‌كرد.
كوردستان تیڤی:رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.