Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:42

 محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود: ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش هیچ گه‌ره‌نتییه‌کی نییه‌ 

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش هیچ گه‌ره‌نتییه‌كی نییه‌ 
کوردستان TV
100%

سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نى ئاسایش نییه‌ و پێویسته‌ له‌بری ڕاگه‌یه‌نراو بڕیار بدات.

محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود، سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌ باسنیوزى راگه‌یاند: "هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌لای چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌رز ده‌نرخێنین، هه‌روه‌ها پێشنیاره‌كانى فه‌ره‌نساش كه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ پێمان گه‌یشت گرنگه‌، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ گرنگترین شت به‌لاى ئێمه‌وه‌ گه‌ره‌نتییه‌، ئه‌گینا پاڵپشتى له‌ بڕیار جیایه‌، ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بڕیارى بدایه‌ گرنگ بوو".

ڕوونیشى كرده‌وه‌، ڕه‌نگه‌ سیسته‌مى كۆنفیدراڵى ڕێگاى گفتوگۆ و قسه‌كردنى تێدابێت، به‌ڵام ئایا عێراق پاڵپشتى له‌ كۆنفیدراڵى ده‌كات؟ گوتیشی: "ئایا سێ ملیۆن هاووڵاتیی عێراق پاڵپشتى له‌ كۆنفیدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات؟ ئایا سێسه‌د په‌رله‌مانتارى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ بۆ ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ ده‌ده‌ن له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان؟،من قه‌ت باوه‌ڕناكه‌م وابێت، چونكه‌ تا ئێستا عێراق هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى به‌ یاسایی نه‌كردووه‌".

سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست، ده‌شڵێ: "خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕیفراندۆم له‌ عێراقدا بكرێت بۆ ئه‌و سیسته‌مه‌، به‌ڵام عێراق ده‌نگ نادات، چونكه‌ پێشتریش عێراق ڕای گه‌یاندبوو، كه‌ هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌،، بۆیه‌ گرنگ بوو كه‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش هه‌واشێوه‌ی بڕیاره‌كانى ڕۆشتنى نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك و ئه‌و بریارانه‌ى له‌سه‌ر سه‌دام ده‌ركران، بریار له‌سه‌ر فه‌له‌ستین ده‌ركرا، بڕیارى بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌ربكردایه‌، ئه‌گینا ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ هیچ گه‌ره‌نتی نییه‌، ئیمه‌ چاوه‌ڕێ ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌بێت و بگه‌ینه‌ ئه‌نجام".

محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود، پێی وایه‌ كه‌ كه‌س دژى خواستى گه‌لى كورد نییه‌ و ناتوانن ڕێگرى لێبكه‌ن، چونكه‌ ڕیفراندۆم تاوان نییه‌، ڕاشیگه‌یاند: "بۆ له‌ ئاستى ئێمه‌دا هه‌موو دونیا به‌و جۆره‌ بیر ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ پێشێلكردنى بریاره‌كانى جنێف و مافى مرۆڤ و بڕیارى دروست بوونى ڕێكخراوى پاراستنى مافى مرۆڤه‌".


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.