له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ى واده‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان،كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى كردووه چاوه‌ڕێى كاتى ئه‌نجام دانییه‌تى.
له‌م باریه‌وه شێروان زرار گووته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى و هه‌ڵبژاردن و راپرسى به‌ماڵپه‌ڕى كوردستان تیڤى راگه‌یاند: به‌پێی یاسای ژماره 4 ی ساڵی 2014ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه ئێمه پابه‌ندین به ئاماده‌كارییه یاساییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ره‌وه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا:ئاماده‌كارییه لۆجستییه‌كان زۆربه‌یان ته‌واو بوون و سندوق و كه‌ل و په‌لی تایبه‌تی ده‌نگ دان ئاماده‌یه بۆ رۆژی دیاری كرا‌و,سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی تر مه‌شق و راهێنانی تایبه‌ت به كارمه‌ندانی كۆمسیۆن كراوه ئه‌وانیش له رێگه‌ی تۆڕ و گروپه‌كانى خۆیانه‌وه مه‌شقیان به كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق و وێستگه‌كانی ده‌نگدان كردووه ,ده‌شتوانم بڵێم كه ئاماده‌كاریه‌كان ته‌واو بوون.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانى هاوڵاتین گووتى: ده‌نگدانی گشتی ئاسایی هه‌ر كه‌سه‌و به ناسانامه‌ى خۆی و له‌و تۆماره‌ی ناوی هه‌یه ده‌نگ ده‌دات و به‌هه‌مان شێوه ده‌نگدانى تایبه‌ت وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ئه‌وانیش له هه‌مان ڕۆژدا ده‌نگ ده‌ده‌ن ، به‌ڵام له شوێنی تایبه‌ت ده‌نگ ده‌ده‌ن واته ده‌نگ دانی ئه‌وان له سندوقی تایبه‌ت ده‌بێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كان، گووتى
ئه‌مه به رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن كراوه ئه‌وان قایمه‌ی لیستی موچه‌ی خۆیان بۆ ناردووین ئێمه‌ش به گوێره‌ی ئه‌وه ناومان له یه‌كه تایبه‌تیه‌كانی تۆماری ده‌نگدان تۆمار كردوون.
له‌باره‌ى ده‌نگدانى هاوڵاتیانى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستانه گووتى: سه‌باره‌ت به كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی تر واته هه‌ر قه‌زاو ناحیه‌یه‌ك به فه‌رمی داوای به‌شداری كردنیان كردووه له راپرسی 25/9 سندوقی ده‌نگدانیان بۆ دبردرێت و ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئاماده‌كاری ستاف و رێ‌و شوێنی ئه‌منی و پاراستنیان له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ دابین كراوه.
هه‌رچى كوردانی تاراوگه و كوردانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی دوو كۆمپانیاوه كه لینكه‌كانیان له ماڵپه‌ری كۆمسیۆنی باڵا هه‌یه ده‌نگ ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش به سیستمێكی پێشكه‌وتووی كارا هاوڵاتیانى كوردستان كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین یا فۆرمی خۆراكیان هه‌یه ده‌نگ ده‌ده‌ن .
بۆلیستى تۆماری ده‌نگده‌رانی كوردستان له ده‌ره‌وه گووتى: له‌رێگه‌ی ئه‌م دوو كۆمپانیایه‌وه ده‌نگ ده‌ده‌ن, كۆمپانیای یه‌كه‌م تایبه‌ته به‌و كوردانه‌ی كه فۆرمی خۆراكیان هه‌یه تا ئێستاش زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س ناوی خۆی تۆمار كردووه ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان تۆمار كردووه له (23,24,25)ی مانگه‌وه ده‌توانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه فۆرمی خۆراكیان نییه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن راسته‌و خۆ دوای ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی پشتراستی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان ده‌كریته‌وه ئه‌وانیش له هه‌ردوو رۆژی (23,24) ی مانگ ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و سیستمه ئیلیكترۆنیه زیره‌كه‌و پێشكه‌وتووه به‌جۆرێك هه‌ركه‌سێ جارێك ده‌توانێ ده‌نگ بدات و له كاتی ده‌نگدانیشی شوێنی ده‌نگدان و كاتی ده‌نگدانی دیاری ده‌كرێت له سیستمه‌كه‌دا.
بۆ به‌شدارى كردنى راگه‌یاندنى جیهانى و چاودێرانى جیهانى ،شێروان زرار گووتى تا ئیستا 106 راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تى ناوی خۆیان تۆمار كردووه, له‌گه‌ڵ 15 تیمی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و 11 قه‌واره‌ی سیاسی بۆ چاودێری كردنی ڕاپرسی له 25/9دا.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانى هاوڵاتیانى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى گووتى:له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی به فه‌رمی داواى به‌شداری راپرسی كردووه پێداویستی ده‌نگدان و رێ شوێنی ته‌واو گیراوه‌ته به‌ر بۆ ده‌نگدان به‌ڵام له سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ى كه مه‌ترسی ئه‌منیان له‌سه‌ره سندوقی ده‌نگدانی زۆرتر له ده‌ورو به‌ریان داده‌نرێت ، زیاتر له چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانیان بۆ ده‌كرێته‌وه له نزیك شوێنه‌كانی خۆیان تا ده‌نگ بده‌ن.
بۆ ده‌نگدانى هاوڵاتیانى كوردستان كه دانیشتووی به‌غداو خوارووی عێراقن گووتى: ئه‌وان ده‌بێ بێنه‌وه ناوچه كوردستانیه‌كانی خۆیان و ده‌نگ بده‌ن ,چونكه ئه‌و 2 سیستمه ئیلكترۆنیه له عیراق و كوردستان كارا ناكات و سندوقی ده‌نگدانیش له به‌غداو خوارووی عێراق دانانرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.