Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:55

ئه‌دهه‌م بارزانی له‌ هه‌له‌بجه‌وه‌: چه‌ند ڕۆژێکى دیکه‌ کوردستان به‌ره‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی هه‌نگاو ده‌نێت

كوردستان به‌ره‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی هه‌نگاو ده‌نێت
کوردستان TV
100%

به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانى/ هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ وته‌یه‌كیدا له‌ كه‌رنه‌ڤاڵى پشتگیریكردن له‌ ڕیفراندۆم كه‌ له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند، له‌ چه‌ند ڕۆژێكی دیكه‌دا كوردستان به‌ره‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی هه‌نگاو ده‌نێت.

 ئه‌دهه‌م بارزانی ، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانى/ هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان ، له‌ میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه‌ 21/ 9/ 2017،‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، ڕایگه‌یاند: "شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ من، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌ پیرۆزه‌ له‌به‌رانبه‌ر گڵكۆی شه‌هیدانی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، وه‌ستاوم".

هه‌روه‌ها گوتی: "له‌پێش گه‌وره‌یی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، وشه‌ زۆر لاواز ده‌بێت و كه‌سه‌ گه‌وره‌كانیش نزم ده‌بنه‌وه‌، كه‌ چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك وه‌سفی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ین".

 له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا، گوتیشی: "به‌ ده‌نگی (به‌ڵێ)ی ئێوه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا سه‌ربه‌خۆیی وڵات و خاك  مۆر ده‌كه‌ین و كوردستان به‌ره‌و‌ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی ده‌چێت".

تێزانین ڕۆژى 25ى ئه‌یلوولى 2017، ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان له‌ ته‌واوى شاره‌كانى هه‌رێمى و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.