Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 06:52

ئه‌مریکا: پرۆسه‌ی ریفراندۆم کورده‌کانی یه‌کخست

پرۆسه‌ی ریفراندۆم بابه‌ته‌ گرنگه‌كانی بۆ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گواسته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێت، پرۆسه‌ی ریفراندۆم كورده‌كانی یه‌كخست و رۆحی به‌ به‌ری په‌رله‌مانه‌كه‌یاندا كرده‌وه‌.

هێزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی ریفراندۆم كورده‌كانی یه‌كخست و رۆحی به‌ به‌ری په‌رله‌مانه‌كه‌یاندا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی دووساڵدا، كرده‌وه‌ و بابه‌ته‌ گرنگه‌كانی بۆ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گواسته‌وه‌.

ناوێرت گوتی: ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پێویست نییه‌، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و جێگره‌وه‌یه‌ی كه‌ ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانیی لێده‌كه‌ن، له‌به‌رچاوبگیرێت.

گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی: ئه‌و دانوستانه‌ راسته‌قینه‌یه‌ی كه‌ ئێمه‌ وه‌ك جێگره‌وه‌ پێشكه‌شی سه‌ركرده‌كانی كوردمان كردووه‌، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ره‌واكانی كورده‌كانی عێراق له‌خۆده‌گرێت و ده‌بێته‌ رێگه‌یه‌كی بنیاتنه‌ر و نوێ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا كه‌ به‌ سوودی هه‌موو گه‌لانی عێراقه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

 

 

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.