Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:09

ئۆپه‌راسیۆنی رزگارکردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ ده‌ستیپێکرد

قۆناخی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ ده‌ستیپێكرد
کوردستان TV
100%

ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌ ده‌ستیپێكردو هێزه‌كانی عێراقیش، له‌ چه‌ندین میحوه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌دان.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ی راگه‌یاند.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكرای كرد: ئه‌مه‌ قۆناخی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌یه‌، ئێستا هێزه‌كانی عێراق، له‌ چه‌ندین میحوه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له‌شه‌ڕدان و له‌ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری و كۆتایی هێنان به‌ داعش له‌ عێراق نزیكبوونه‌ته‌وه‌.

به‌ مه‌به‌ستی رزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌، دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، سه‌ردانی گه‌یاره‌ی كردو هێزه‌كانی سوپای عێراقی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر

 

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.