مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێك گه‌یشته شاری سلێمانی و
له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووه‌وه.
ئه‌مرۆ له شاری سلێمانی كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره به به‌شداری هه‌زاران هاونیشتمانی بۆ پاڵپشتی له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رێوه ده‌چێت، بڕیاریشه مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاوشانی به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی ئاماده‌ی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه بێت و گوتارێك پێشكه‌ش بكات .
به پێی زانیارییه‌كان ،هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كێتی به‌فه‌رمی ده‌ست به بانگه‌شه، بۆ پاڵپشتی له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كه چیتر شاری سلێمانی بۆ بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم بێ ده‌نگ نامینێته‌وه
كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.