لێژنه‌ی باڵا فه‌توا رایدهگهێنێت، ریفراندۆم مافێكی سروشتی و شه‌رعی و ده‌ستوورییه، بۆیه ریفراندۆم بۆ گه‌یشتن به مافی سه‌ربه‌خۆیی و بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی ئیسلام ناكۆك نییه.
لێژنه‌ی باڵا فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان، كه سه‌ر به یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه، به ده‌نگی كۆی ئه‌ندامانی، فه‌توایه‌كی له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌ركرد .
لێژنه‌ی باڵا فه‌توا، له به‌شێكی فه‌تواكه‌دا ده‌ڵێ: ڕاپرسی مافێكی سروشتی، شه‌رعی و ده‌ستوورییه، بۆیه ڕاپرسی بۆ گه‌یشتن به مافی سه‌ربه‌خۆیی و بوندیادنانی ده‌وڵه‌تی كوردی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی ئیسلام ناكۆك نییه، به‌ڵكوو یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.