Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:15

وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌کی دیکه‌ی دابه‌شکردنی مووچه‌ی بڵاوکرده‌وه‌

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ گه‌نجینه‌ و بانكه‌كان له‌ ده‌وامی ئاسایی دان
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ پشووی فه‌رمییه‌، به‌ڵام گه‌نجینه‌ و بانكه‌كان له‌ ده‌وامی ئاسایی دان و مووچه‌ی مانگی 7ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، دابه‌ش ده‌كرێت.

 وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت، كه‌ هه‌ر له‌و رۆژه‌دا كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌، مووچه‌ی مانگی (7) ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت .

 هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 24/9/2017 ، مووچه‌ی (7)ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت .

كوردستان تیڤی : ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.