Erbil 11°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:22

چین و توێژه‌کانی ده‌ڤه‌ری مه‌خمور پشتیوانی له‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ن

كوردو عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌ پشتگیری خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دووپات كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان،رۆژ به‌ رۆژ پشتیوانیكردن له‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ جۆش و خرۆشتر ده‌بێ.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ شاره‌دێی مه‌لا قه‌ره‌ ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ دانیشتووانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ سازكراو تیایدا هاووڵاتیانی كوردو عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌ پشتگیری خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

هاوكات ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی قوشته‌په‌ ئاهه‌نگێكی بۆ چین و توێژه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ سازكرد.

هه‌ر به‌هه‌مان بۆنه‌وه‌ له‌ رێوره‌سمێكدا ناوه‌ندی باڵای مه‌خموری سكرتارییه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستان ،هۆلێكی وه‌رزشی بۆ وه‌رزشوانانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ كرده‌وه‌ و دواتریش له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌كه‌ ئاهه‌نگێك سازكرا.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.