Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:04

به‌ هۆی ریفراندۆمه‌وه‌ فوئاد مه‌عسوم به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی نیویۆڕک ناکات

ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ دانوستان دەخرێتە روو
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك كۆماری عێراق ،به‌هۆی گرژییه‌كانی ریفراندۆمه‌وه‌ ناتوانێت به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆڕك بكات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ له‌ بری ئه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌شداریی ده‌كات.

 

فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند : وڵاته‌كه‌مان به‌ قه‌یرانێكی سیاسییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانی له‌ به‌رده‌م مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رجه‌سته‌دایه‌ و له‌ سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیمان له‌ هه‌مبه‌ر ده‌ستوور ناكرێت پشتگوێی بخه‌ین.

 

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێویست ده‌كات بانگه‌واز له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ تایبه‌تی نوێنه‌رانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن له‌ ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی ئیتحادی بكه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و قه‌یرانه‌ و چاره‌سه‌ركردنی.

 

سه‌ركۆماری عێراق داواش ده‌كات: له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و تێگه‌یشتن له‌ خواستی رۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیان كار بكرێت بۆ له‌یه‌كتێگه‌یشتن.

 

فوئاد مه‌عسوم ده‌شڵێت: له‌به‌ر رۆشنایی و پێویستی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بڕیارماندا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی گفتوگۆ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ دانوستان بخه‌ینه‌ڕوو و داوا له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانی هێزه‌ سیاسییه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی چڕ و پڕ له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری به‌رچاو و به‌په‌له‌ كه‌ ده‌سته‌به‌ری تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه‌ بكات و به‌یه‌كه‌وه‌ كاری هاوبه‌ش بێنێته‌ دی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كان.

 

كوردستان tv  : ئا/ رزگار تاهیر

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.