فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری تەلەعفەر رایگهیاند، ئەمڕۆ دووشهممه 17 چەکداری داعش کە دەیانویست لە ساترەکانی ھێزی پێشمەرگەوه دەرباز بن و بچنە نێو خاكى سووریا، کەوتنە بۆسهیهكى ھێزی پێشمەرگەوە و سەرجەمیان کوژران.
لهم بارهوه سەمەردار زێباری فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری تەلەعفەر ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ لە بەردەوامی ھەڵاتنی چەکدارانی داعشدا لە میحوەری تەلەعفەر 17 چەکداری داعش، کە سەرجەمیان بیانی بوون، دەیانویست خۆیان لە ساترەکانی ھێزی پێشمەرگە بدەن و دەرباز بن بۆ سووریا و خۆیان ڕزگار بکەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە زوو پێی زانى و کەوتنە کەمینێکی ھێزی پێشمەرگەوە و 15یان کوژران و دوویشیان خۆیان تەقاندەوە.'' گوتیشی: '' لاشەی چەکدارانی داعش ئێستا لەبەردەستی ھێزی پێشمەرگە دایە.''
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.