مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ به‌شی فارسی بی بی سی له‌سه‌ر پرسی رێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه له 25-9-2017 ریفراندۆم به‌ڕێوه ده‌چێت.
له وه‌ڵامی داواكاری بۆ دواخستنی رێفراندۆم بۆ كاتێكی دیكه له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ و به‌غدا و ئه‌مریكاوه سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ئه‌و داواكاریانه به‌ڵام پێمانوایه ئه‌مه داواكاریه‌كی دروست نیه و پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی ده‌بێت رێفراندۆم دوا بخه‌ین؟ ئه‌م پرۆسه‌یه له دژی یاساكانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان پێشێلكردنی به‌هاكانی مافی مرۆڤ نیه، مافی دیاریكردنی چاره‌نووسه كه مافێكی دانپێنراوی نێوده‌وڵه‌تییه و ئێمه ده‌مانه‌وێت گه‌له‌كه‌مان خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات.
سه‌رۆك بارزانی بۆ بی بی سی فارسی ده‌ڵێت: ئێمه پرسیارمان له‌و وڵاتانه كردووه له به‌رامبه‌ر دواخستنی رێفراندۆم چ به‌دیلێكتان هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا هیچ پێشنیار و بۆچونێكیان پێی نه‌داوین.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند وڵاتێك داوایان له كورد كردوه كه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێبكرێته‌وه سه‌رۆك بارزانی بۆ ئاژانسی بی بی سی گوتی، ئیتر كاتی ئه‌و تێپه‌ڕیوه و راسته كه ئێران و ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه ئه‌م داوایه‌یان له ئێمه كردووه، ئه‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێت وه‌زیره كورده‌كانمان بگه‌ڕینه‌وه به‌غدا و به‌غدا بودجه‌ی بڕاوی هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه و چه‌ند به‌ڵێنی له‌م جۆره بده‌ن به‌ڵام دوای 2 مانگ دیسان ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر خاڵی سه‌ره‌تا و هه‌موو شتێك وه‌ك پێشووی لێدێته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی خسته روو كه له هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كدا ئه‌گه‌ر متمانه له نێوان لایه‌نیه‌كاندا نه‌ما، به‌رده‌وامبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه زۆر ئاسته‌مه و ئێمه له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ عێراقی یه‌كپارچه‌دا ئه‌زموونی تاڵمان هه‌یه و به‌غدا نه‌یتوانیوه شه‌ریك و هاوبه‌شێكی باش بێت له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا و به‌رده‌وامیدان به‌و دۆخه لێكه‌وته‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه باشتره رێگه بده‌ن ببینه دوو دراوسێی ته‌واوكه‌ری باش بۆ یه‌كتر.
به‌غدا قوڵایی ستراتیژی هه‌ولێر و هه‌ولێر قوڵایی ستراتیژی به‌غدا بێت و ناكرێ له ئێستادا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت بكه‌ین چونكه یاسا له عێراقدا پێشێل كراوه و به رای ئێمه ئیتر كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولێكی نوێی گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كۆتایی پێهاتووه.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی ئێستا كاتی گونجاوی رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییه سه‌رۆك بارزانی بۆبه‌شی فارسی بی بی سی جه‌ختی كرده‌وه كه، بۆ پرسی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئێمه تا ئێستاش هه‌ڵه‌بووین كه دره‌نگ كه‌وتوین و چه‌ندی ئه‌م پرسه دوا بخه‌ین بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاقاری ناخۆشتر ده‌ڕوات.
بۆیه پێمانوایه ئێستا باشترین كاته‌و، به‌داخه‌وه ئێمه دره‌نگ كه‌وتین و ده‌بوایه زۆر زوتر له ئێستا ئه‌م هه‌وڵه‌مان بدابایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.