Erbil 31°C دووشەممە 19 تشرینی یەکەم 13:17

کەڵەک.. لە ئەنجامی پێکدادانی دوو بارهەڵگر شۆفێرێک سووتا و شۆفێرەکەی دیکەش بریندار بوو

100%

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو بارهەڵگر لە ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش، شۆفێرێکی خەڵکی باکووری کوردستان لە نێو ئۆتۆمبیلەکەیدا سووتا و گیانی لەدەستدا، هاوکات شۆفێرەکەی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

سەنگەر گۆران، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە بەردەڕەش ڕایگەیاند: درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە سنووری ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگردا ڕوویدا، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا یەکێک لە بارهەڵگرەکان ئاگری گرت و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی لە نێو ئۆتۆمبیلەکەیدا سووتا و گیانی لەدەستدا، شۆفێری بارهەڵگرەکەی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

پەیامنێری کوردستان تیڤی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو شۆفێرەی ئۆتۆمبیلەکەی سووتاوە خەڵکی باکووری کوردستانە و تەرمەکەشی لەلایەن کارمەندانی بنکەی بەرگریی شارستانیی کەڵەک و بنکەی پۆلیسی کەڵەکەوە لە نێو ئۆتۆمبیلەکە دەرهێنراوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی زۆری و سەختیی ڕێژەی سووتانەکەوە، ڕوخساری شۆفێرەکە نەناسراوەتەوە و تا ئێستا تەنیا ئەوە زانراوە کە بارهەڵگرەکە هەڵگری تابلۆی وڵاتی تورکیایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.