Erbil 31°C ھەینی 16 تشرینی یەکەم 12:29

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا: 644 درۆنی ئۆکراینامان لە 12 کاتژمێردا خستووەتە خوارەوە

100%

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە لە شەوی ڕابردوودا 644 درۆنی ئۆکراینایان لە چەندین ناوچە و هەرێمی ڕووسیا، لەگەڵ نیمچە دوورگەی کریمیا و دەریای ڕەش خستووەتە خوارەوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کردووە، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە نێوان کاتژمێر 8ی ئێوارەی 15ی تشرینی یەکەم تا کاتژمێر 8ی بەیانی 16ی تشرینی یەکەم ئەو فڕۆکانەیان کردووەتە ئامانج. ئۆپەراسیۆنەکان هەرێمی کراسنۆدار، کۆمارەکانی کریمیا و تاتارستان، لەگەڵ چەندین پارێزگای دیکەی ڕووسیایان گرتووەتەوە.

بەپێی بەیاننامەکە، ئەو ناوچانەی کە ئۆپەراسیۆنەکانی تێدا ئەنجامدراوە بریتین لە: بریانسک، ڕۆستۆڤ، ڤۆرۆنیژ، ساراتۆڤ، سامارا، لینینگراد، لەگەڵ ناوچەی مۆسکۆ و دەوروبەری.

وەزارەتی بەرگری جەختی کردەوە کە بەپێی ئامارە فەرمییەکان، کۆی گشتیی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لەو 12 کاتژمێرەدا تێکشکێنراون، دەگاتە 644 فڕۆکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.