Erbil 31°C ھەینی 16 تشرینی یەکەم 12:54

كەشناسی: ئەمشەو و سبەی لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت كە ئەمشەو پێنجشەممە و سبەی هەینی، لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت.

كەشناسی رایدەگەیەنێت: پێشبینی دەکرێت لە درەنگانی ئەمشەو بارانبارین لە ناوچەکانی ئیدارەی زاخۆ و دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات، ئەگەریش هەیە هەندێكجار هەورەتریشقەی لە گەڵدابێت.

هەروەها رایدەگەیەنێت: لە کاتەکانی بەرەبەیان تا پێش نیوەڕۆی سبەی هەینی کاریگەریی ئەم بارانە درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و هەولێر، لە دوای نیوەڕۆش کاریگەرییەكەی دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان.

كەشناسی بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ

دهۆک 0.4 ملم

زاخۆ 1.6 ملم

بامەرنێ 1.2 ملم

کانی ماسی 0.2 ملم

خەبات 0.8 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.