Erbil 31°C دووشەممە 12 تشرینی یەکەم 09:59

سبەی باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت بەرەبەیانی سبەی دووشەممە شەپۆڵێكی بارانبارین بگاتە هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە لە زۆربەی ناوچەكان بارانی بەخوڕ ببارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: ئەمشەو بارستە هەورێکی زەبەلاحی چڕی باراناوی داخیلی پارێزگای ئەنبار بووە و بەرەو ناوچەکانی باشووری مووسڵ لە جوولەدایە کە هەڵگری تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەی بەهێزە.

راشیگەیاند: پێشبینی دەكرێت كاریگەری ئەم هەورە باراناوییە درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتەكانی بەرەبەیان بگاتە هەرێمی کوردستان.

هەروەها رایگەیاند: بەو هۆیەوە سبەی دووشەممە تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئەو شارەزایەی كەشناسی گوتیشی، پێشبینی دەكرێت كەشوهەوای سبەی دووشەممەی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ناسەقامگیربێت و بە پچڕپچڕی باران ببارێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.