Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 00:58

سێنتكۆم ڕەتی دەكاتەوە كۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز بەدەست هێزی دەریایی ئێرانەوە بێت

100%

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئەمڕۆ دووشەممە دەنگۆی كۆنتڕۆڵكردنی گەرووی هورمزی لەلایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە ڕەتكردەوە و بۆ ئەمەش بەڵگەی هێنایەوە.

سێنتکۆم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەكات: فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندبوو کە ئێران لە ڕێگەی هێزی دەریایی خۆیەوە کۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی هورمزی بەدەستەوەیە، بەڵام ئەم قسەیە لە درۆیەک زیاتر هیچی دیكە نییە.

گوتیشی: ئێران هێزی دەریایی هەر نەماوە و سەرجەم كەشتی و بەلەمەكانیان لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە نوقووم کراون.

سێنتكۆم لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها رایگەیاندووە: ئێستا ئێران بەهیچ شێوەیەك کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمزی بەدەستەوە نییە، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە كە لە ماوەكانی رابردوودا هەزاران كەشتی بە ئازادانە بە گەرووەكەدا تێپەڕیون.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش دا كە هێزەكانی ئەمەریكا توانیویانە تەنیا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە ملیارێک بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمز بگوازنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.