لە درێژەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان و پەرەپێدانی ژێرخانی ناوچەکە، پارێزگاری دهۆک بڕیاری جێبەجێکردنی 3 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری دهۆک و قەزای ئامێدی پەسەند کرد.
پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و باشتر بەڕێوەچوونی کاروباری ئیداری، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕەزامەندی لەسەر دەستپێکردنی ئەم پڕۆژانە داوە:
- نۆژەنکردنەوە و چاککردنی ڕێگە سەرەکی و ناوخۆییەکانی ژمارەیەک گوند لە سنووری ناحیەکانی زاویتە و مانگێشک.
- دروستکردنی نهۆمێکی زیادە بۆ بینای ناحیەی کانی ماسێ، بە مەبەستی باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییانی سنوورەکە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم پڕۆژانە لە قۆناغی جێبەجێکردندان و بڕیارە لە کاتێکی دیاریکراودا تەواو بکرێن و بکەونە خزمەتی هاووڵاتییانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.