سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.
مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە لایەن خۆم و ڕێبەڕایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، سەرەخۆشی لە بەڕێزتان، ئەندامانی بنەماڵەی کۆچکردوو و بەگشتی بنەماڵەی بارزانی دەکەم".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: "ڕەوانی ئارام و جێگای بەهەشتی بەرین بێت. هیوای تەمەندرێژی و سەلامەتی بۆ ئێوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.