Erbil 31°C دووشەممە 07 ئەیلوول 09:24

پەیامی هاوخەمی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ سەرۆك بارزانی

کوردستان TV
100%

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات و تێیدا سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی ڕادەگەیێنێت.

باسم بەدری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پەیامە هاوخەمییەكەدا بۆ سەرۆك بارزانی نووسیویەتی: بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی براگەورەی بنەماڵەکەتانم پێگەیشت.

باسم بەدری لە پەیامەكەدا هەروەها نووسیویەتی: سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەکەی دەکەم و لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی کۆچکردوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاری بدات.

عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، براگەورەی بنەماڵەی بارزانی و نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ڕۆژی هەینی رابردوو رێكەوتی 4ـی ئەیلوولی 2026 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.