سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كردووە و تێیدا سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی راگەیاندووە.
محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق لە پەیامە هاوخەمەییەكەدا بۆ سەرۆك بازرانی رایگەیاندووە: بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی براگەورەی بنەماڵەکەتانم پێگەیشت
محەمەد سەمعان ئاغا هەروەها رایگەیاندووە: لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی کۆچکردوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاری بدات.
رۆژی هەینی 4ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کۆچی دواییی برا گەورەی بنەماڵەکەیان، (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)ی راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا كە خوالێخۆشبوو نەوەی رێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بووە و نموونەی دینداری، خوداپەرستی، چاکەخوازی و کەسایەتییەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەیان بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.