Erbil 31°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 23:47

حوسییەكان خستنەخوارەوەی درۆنێكی سیخوڕی سعوودییە رادەگەیەنن

100%

گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، درۆنێكی سوپای سعوودییەیان لە ئاسمانی پارێزگای تەعز خستووەتە خوارەوە كە بە مەبەستی سیخوڕیكردن نێردرابوو یەمەن.

یەحیا سەریع گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن لە ڕێگەی کەناڵی خۆی لە تەلیگرام بڵاوی کردەوە: هێزە چەکدارەکانی یەمەن توانیان درۆنێكی سیخوڕی لە جۆری (Wing Loong II) سەر بە وڵاتی سعوودییە بخەنە خوارەوە.

راشیگەیاند: درۆنەكە لە ئاسمانی باکوری ڕۆژئاوای ناوچەی مەقبەنە سەر بە پارێزگای تەعز بە چەکێکی گونجاو کراوەتە ئامانج و خراوەتەخوارەوە.

خستنەخوارەوەی ئەم درۆنە سیخوڕەی سعوودییە لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێكە ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێزەکانی حکوومەت و حوسییەکان زیادیان کردووە، هەروەها هێزەکانی حکوومەت پێشڕەویکردنیان لە بەرەکانی جەنگ لە پارێزگاکانی تەعز و حودەیدە لە ڕۆژئاوای وڵات ڕاگەیاندووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.