ئاژانسی "فرانس پرێس" له به‌دواداچوونێكدا ڕایگه‌یاندووه، بەڕێوەبەری قوتابخانەیه‌ك له نیپال بەناوی "ڕاجیندرە دەوادی " توانی له چركه‌ساتێكی كه‌مدا به‌ر له گه‌یشتی لافاوه وێرانكه‌ره‌كه نزیکەی ٩٠٠ قوتابی قوتابخانه‌كه‌ی له مردنێكی راسته‌قینه ڕزگار بكات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له هاوكاره‌كانی زوو هۆشداری پێده‌دات كه قوتابخانه‌كه چؤڵ بكات له‌گه‌ل قوتابیه‌كانی.
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی گوتووە: "ئەو ژمێریارە كه هاوڕێمه هاتە قوتابخانەکە و هاواری كرد و گوتی لافاو دێت، لافاو دێت، ئێمه‌ش زوو فریای قوتابییه‌كان كه‌وتین و توانیمان بیان به‌ین بۆ شوێنێكی بڵند و سه‌لامه‌ت له ناوچه‌كه‌دا.
ده‌شڵێت : ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان و چۆڵكردنی قوتابخانه‌كه ته‌نیا ماوه‌ی نیو كاتژمێری پێچووه.
ڕاجیندرە دەوادی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه به چاوی پر فرمێسكه‌وه ده‌ڵێت: دوای كاتژمێرێك له چۆڵكردنی سەیری قوتابخانەی ئامادەیی تریسۆلی كردووه کە ساڵانێک بووه سەرپەرشتی كردووه و خزمه‌تی كردووه، لە ژێر قورسایی لافاوێکی بەخوڕدا داڕماوه.
بە گوتەی دەوادی، ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو قوتابیاندا له كاتی گواستهنهوهكه زۆر به‌رز بوو و کچێک لەهۆش خۆی چوو، بەڵام خێرایی چۆڵکردنهكه لامان گرنگ بوو و توانرا ژیانی 900 قوتابی له مردتێكی ڕاسته‌قینه ڕزگار بكه‌ین.
ئێستا دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە کارەساتەکە، دەوادی لەسەر کەناری ڕووباری زیانلێکەوتوو لە ناوچەی نواکت وەستاوە و دەڵێت "بەڕێوەبەری قوتابخانە بێ قوتابخانە".
شەپۆلێکی بەرفراوانی ئاو و سەهۆڵ و پاشماوە کە لە تسونامی دەچێت، له هه‌فته‌ی ڕابردوودا بەهۆی بەفربارینێکی گەورە و کەوتنەخوارەوەی بەردەکانەوە لەسەر سنووری نیپاڵ و چین، لانیکەم هەزار و 362 کەسی کوشتووە، لەکاتێکدا زیاتر لە پێنج هەزار و 500 کەس لە هەردوو وڵات‌دا بێسەروشوێنن.
دەوادی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه هێمای بۆ ئەوەش کردووه، بەهۆی ئەو لافاوەوە کە دەوروبەری قوتابخانەکەی گرتەوە، پێنج قوتابی گیانیان لەدەستدا، له‌گه‌ڵ مامۆستایەک و پاسەوانێک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.