Erbil 31°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 17:10

ئاگادارییەک لە سایلۆی سلێمانییەوە بۆ بەشێک لە جووتیاران

100%

سایلۆی سلێمانی ئاگاداریی ئەو جووتیارانە دەکاتەوە کە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان ڕادەستی سایلۆکە کردووە، سەردانی هۆبەی ژمێریاری بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی ئەیلوول، سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "ئەو جووتیارانەی کە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە. سبەی دووشەممە 7ـی ئەیلوولی 2026 تا (مستندی) ژمارە  1531 سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە ناحیەی پیرەمەگروون بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی بانکیی شایستە داراییەکانیان.

سایلۆی سلێمانی دوو تێبینیی گرنگی لە ڕاگەیەندراوەکەدا خستووەتەڕوو:

1- ئەو جووتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە ڕادەست کراوە پێویستە خۆی ئامادەبێت، یاخود کەسی ئامادەبوو بریکارنامەی دادنووسی پێ بێت، چەکی هیچ کەسێک نادرێت بە کەسێکی تر بێ بوونی بریکارنامەی دادنووس .

2- پێویستە کەسی ئامادەبوو کارتی نیشتمانیی پێ بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.