Erbil 31°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 17:11

وەزارەتی تەندروستی ئامارەکانی شەش مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیەی بڵاو کردەوە

100%

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە لە 50 تەخت بۆ 100 تەخت زیاد کراوە و لە ماوەی 6 مانگدا 568 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکە ئەنجام دراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی شەش مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانی ستراتیجیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە لە 50 تەخت بۆ 100 تەخت زیاد کراوە و لە خزمەت هاووڵاتییاندایە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم پرۆژە تەندروستییە کە بووەتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتی، توانیویەتی کێشەی نەبوونی ناوەندی پزیشکیی فریاگوزاری لە ناوچەکە چارەسەر بکات. پێشتر هاووڵاتییانی ڕانیە ناچاربوون بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە تەندروستییە لەناکاوەکان ڕوو لە پارێزگەکانی تر بکەن، لە ئێستادا دەڤەرەکە بۆ ئەم پێویستییانە بە تەواوی پشت بە تواناکانی خۆی دەبەستێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، بوونی تاقیگەیەکی پێشکەوتوو لەنێو نەخۆشخانەکەدا، وایکردووە تەواوی پشکنینە پێویستەکان بۆ نەخۆشان لە شوێنی خۆیدا ئەنجام بدرێن.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کردووە، ئامارەکانی شەش مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەکە قەبارەی کارکردن و پێویستیی دەڤەرەکە بەم پرۆژەیە دەردەخەن، کە تێیدا 386 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر و 182 نەشتەرگەریی فریاگوزاری بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان ئەنجام دراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.