ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی ئهیلوول، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، لە وه‌ڵامی ئاڕاسته‌كردنی مووشەکی بالیستیک لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ سەر دوو کەشتیی جەنگیی ئەمریکا، سێ کەشتیی نەوتهەڵگری گەورەی ئێرانیان لە ئاوەکانی کەنداو و دەریای عومان كردووه‌ته ئامانج و به ته‌واوی تێكشكێنراون.
سێنتكۆم له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران لە رێگەی چەندین مووشەکی بالیستییه‌وه هێرشی کردووەتە سەر دوو کەشتیی جەنگیی هێزی دەریاییی ئەمریکا كه له كاتی ده‌ورییه‌ی سه‌ربازییدا بووه‌نه له ئاوه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
ڕاشیگه‌یاندووه: تێكشكاندنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئێران به ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو بووه و هه‌موو بنكه سه‌ربازییه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران به توندی ده‌كه‌ینه ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.