Erbil 31°C شەممە 05 ئەیلوول 21:01

عەلی زەیدی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

100%

عەلی فالح زەیدی پەیامێکی هاوخەمیی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بڵاو کردەوە و سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 5ـی ئەیلوول، نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،  عەلی فالح زەیدی، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بۆ دەربڕینی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

لە پەیامەکەدا هاتووە: عەلی فالح زەیدی هاوخەمیی قووڵی خۆی دەربڕی و هیوای ڕەحمەت و لێخۆشبوونی بۆ کۆچکردوو و سەبووری و ئارامیی بۆ سەرجەم بنەماڵە و خۆشەویستانی خواست.
 

کوردستان عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.