Erbil 31°C شەممە 05 ئەیلوول 18:14

گوتەبێژی کۆشکی کرێملین: پوتین فەرمانی داوە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ هێرشکردنە سەر کیێڤ ڕابگرن

100%

ئاژانسەکانی هەواڵی ڕووسیا بڵاویان کردووەتەوە، پوتین فەرمانی ڕاگرتنی بۆردومانەکانی سەر کیێڤ دەدات پێش سەردانی ویتکۆف و کۆشنەر نوێنەرانی تایبەتی ئەمریکا.

ئاژانسی هەواڵی (ئینتەرفاکس) لە زاری دیمیتری پێسکۆف، گوتەبێژی کۆشکی کرێملینەوە بڵاوی کردەوە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی بە ڕاگرتنی هێرش و بۆردومانەکان بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ داوە، کە لە ئەمڕۆ شەممەوە دەست پێ دەکات. ئەم بڕیارەش وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان دێت بۆ سەردانی شاندێکی ئەمریکی.

گوتەبێژی کۆشکی کرێملین بە ئاژانسی هەواڵی (تاس)ـی ڕاگەیاندووە، بڕیارە پوتین ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر، نوێنەرانی تایبەتی ئەمریکا کۆببێتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.