Erbil 31°C سێشەممە 01 ئەیلوول 23:55

مەسعوود پزیشکیان: ئەگەر ئەمریکا پابەندی ڕێککەوتنەکان بێت ئێران هەمان هەنگاو دەنێت

100%

سەرۆک کۆماری ئێران، لە میانی بەشداریکردنی لە لووتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە قیرغیزستان ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ پابەندییەکانی لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتندا، ئەوا تاران هەنگاوێکی هاوشێوە دەنێت.

ڕۆژی سێشەممە 1ـی ئەیلوول، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند: پێشێلکردنی پابەندییەکان لەلایەن ئەمریکاوە وەڵامێکی هاوتای لەلایەن ئێرانەوە لێکەوتووەتەوە. هەروەها ڕایگەیاند کە ئێران ئەمریکا و قەوارەی ئیسرائیلی ناچار کردووە بە ڕاگرتنی شەڕ لە جەنگی 40 ڕۆژەدا.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە کە هێنانەدیی ئاسایشی بەردەوام لە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەوە نابێت، بەڵکو لە ڕێگەی دروستکردنی متمانەی دوولایەنە، ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر بەدی دێت. گوتیشی: بەهێزکردنی گفتوگۆ و هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچەکە، تاکە ڕێگەیە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، پزیشکیان چەند پێشنیازێکی بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ڕێکخراوی شانگهای خستە ڕوو، لەوانە: دامەزراندنی بانکێکی هاوبەش، دامەزراندنی یەکێتییەک بۆ دڵنیایی هەناردەکردن و وەبەرهێنان، هەروەها پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی وزە بە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەی ڕێکخراوەکە لەسەر ئاستی جیهانی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.