Erbil 31°C دووشەممە 31 ئاب 22:11

دۆناڵد ترەمپ: کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکەین و هێزەکانمان مینەکانیان تێدا پووچەڵ کردووەتەوە

100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوورگەی خارکی ئێرانی بە تەواوی وێران دەبێت و کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکەن، ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزەکانیان گەرووەکەیان لە مین پاک کردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوورگەی (خارک)ـی ئێرانی ڕووبەڕووی وێرانکاری دەبێتەوە، ئەمەش لە پاش ئەو دوایین هێرشانەی کە ئەمریکا کردیانە سەر خاکی ئێران.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئەمریکا گوتی: "دوورگەی خارکی ئێرانی بە تەواوی وێران دەبێت و دەگۆڕێت بۆ داروپەردوو."

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: "ڕەنگە ئێران ببێتە سەرچاوەی سەرئێشە بۆمان، بەڵام ئێمە کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکەین".

ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانی ئەمریکا مینەکانیان لەو گەرووەدا پووچەڵ کردووەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.