بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێکیان لە گەڕەکی سەرچنار دەستگیر کردووە کە ئۆتۆمبێلێک و بڕێک پارەی لە هاووڵاتییەک دزیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل سکاڵای تۆمار کرد، هێزەکانی پۆلیس بە بڕیاری دادوەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد کرد. پاش کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست، مەفرەزەکانی پۆلیس توانییان تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکە و بەشێکی ئەو پارەیەدا گیرا کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە و دزرابوو.
لە ئێستادا تۆمەتبار (ئ، ن، ئ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.