Erbil 31°C یەکشەممە 23 ئاب 23:00

وەزارەتی دارایی و ئابووری: لیستی مووچەی مانگی ئاب ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئاب و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی تەمووز ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی ئاب، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق کرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاشیگەیاند، هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی مانگی تەمووزی 2026 ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.