دەستەی دەسپاکی فیدراڵی عێراق، ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی وردبینیکردنی دۆسیەکاندا، زیاتر لە 16000 کەسی کۆچکردوویان ئاشکرا کردووە کە تاوەکو ئێستا مووچەی خانەنشینییان بۆ خەرج دەکرێت و ڕانەگیراوە.
ئەمڕۆ هەینی 21ـی ئاب، دەستەی دەسپاکی فیدراڵی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: تیمەکانیان دەستیان کردووە بە وردبینیکردنی وردی دۆسیەی خانەنشینان و بەراوردکردنی زانیارییەکان (التقاطع) لەگەڵ داتاکانی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، کە تێوەگلانی بەڕێوەبەری چەند لقێکی خانەنشینی لەو پارێزگایانەی پێشتر کردەوەی تیرۆریستییان تێدا ڕوویداوە ئاشکرا کراو بەو پێیەی بە ئەنقەست هەڵەیان لە زانیاری و داتاکانی خانەنشیناندا کردووە.
بەپێی ئەنجامەکانی بەراوردکردنی زانیارییەکان، دەرکەوتووە 16384 کەس کە کۆچی دواییان کردووە، تاوەکو ئێستا مووچەی خانەنشینییان نەبڕاوە و پرۆسەی خەرجکردنی پارە بۆیان بەردەوام بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.