Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 21:55

بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی پەکین لە وڵاتی چین کرایەوە

100%

بە هاوکاریی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر، بۆ یەكەمجار بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی پەکین لە وڵاتی چین کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە سامان عەبدوڵا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند: زانكۆی سەڵاحەدین لە چوارچێوەی کارە ئەکادیمییەکان و پەیوەندییە هاوبەشەکان لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتانی جیهان هەماهەنگە بۆ کردنەوەی بەشی کوردی لە زانکۆی پەکین.

سامان عەبدوڵا ئاماژەی بەوە کرد: ئەم بەشە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی خوێندنە بیانییەکانە و ئەمەش دەبێتە یەکەم بەشی کوردی لە تەواوی وڵاتی چین.

 بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین باسی لەوەش کرد: زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر لەسەر ئاستی عێراق یەکەم بەشی زمانی چینی کردووەتەوە و لە ئێستادا ئەو بەشە قوتابی و دەرچووی هەیە.

ڕوونیشی کردەوە كە لە ماوەكانی ڕابردوودا، پ. د. کامەران یوونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر پێشوازی لە کونسوڵی وڵاتی چین و سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی پەکین کرد، سەرۆک بەشی ناوبراو ماوەی 4 مانگ لە زانکۆی سەلاحەدین مایەوە و خولی ئەکادیمی سەبارەت بە زمانی کوردی وەرگرت و بەشداری ژمارەیەک چالاکی زانکۆی کرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.