میدیای فەرمی لوبنان بڵاوی کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، حەوت کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نیشتمانیی فەرمیی دەنگوباسی لوبنان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15ـی ئاب، حەوت کەس لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان کوژران.
ئەمەش بە قورسترین ئاماری زیانی گیانی دادەنرێت لە دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، کە دوای ئەوە ئاستی توندوتیژییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووبووەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە دەوروبەری شارۆچکەی (ئەنسار) بەرەو لای (زەراریە)، بووەتە هۆی کوژرانی حەوت کەس و برینداربوونی سێ کەسی دیکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.