لە دەشتی نەینەوا گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردندا، لە ڕووباری خازردا خنکا.
ئەمڕۆ هەینی 14ـی ئاب، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی (سلێمان وەلید ئەلیاس) کە لە پێکهاتەی کوردی شەبەکە و دانیشتووی گوندی باجربوقە لە دەشتی نەینەوا، لە ڕووباری خازردا خنکا.
دوای ڕووداوەکە، تەرمی گەنجەکە لە لایەن دانیشتووانی گوندەکانی سەر لێواری ڕووباری خازرەوە دەرهێنرا.
ساڵانە لە وەرزی هاویندا، هاووڵاتییانی ناوچە جیاوازەکان و بە تایبەت دەشتی نەینەوا، بە مەبەستی مەلەکردن و بەسەربردنی کات ڕوو لە لێواری ڕووباری خازر دەکەن، بەڵام زۆر جار بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردندا، حاڵەتەکانی خنکان و گیانلەدەستدان دروست دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.