Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 01:35

پاڵەوانی ئاوازی ئێران لە تەمەنی 93 ساڵیدا ماڵئاوایی کرد

100%

حسێن خواجەئەمیری، ناسراو بە (ئیرەج) یەکێک لە دیارترین و کاریگەرترین دەنگەکانی مێژووی موزیک و ئاوازی ئێرانی، ئەمڕۆ چوارشەممە (12ی ئابی 2026) دوای ململانێیەکی درێژ لەگەڵ نەخۆشی و لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئیرەج کە بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت دەیە لە کایەی هونەریدا بەردەوام بوو، دەنگەکەی وەک بەشێکی دانەبڕاو لە یادەوەریی چەندین نەوەی ئێران و ناوچەکە دەبینرێت.

ئەم هونەرمەندە گەورەیە لە ساڵی 1933 لە دایکبووە و سەرەتای فێربوونی مەقام و ئاوازی لای باوک و باپیری دەستپێکردووە، دواتر لە تاران لە لایەن مامۆستا (ئەبولحەسەن سەبا) پەروەردە کراوە.

ئیرەج لە ساڵی 1957ـەوە چووە ناو بەرنامەی بەناوبانگی ڕادیۆیی (گوڵەکان) و لەوێوە ناوبانگێکی جیهانیی پەیدا کرد. ئەو لە ماوەی ژیانی هونەریدا لە 213 بەرنامەی جیاوازی گوڵەکاندا بەشداریی کردووە و هاوکاریی گەورە موزیکژەنەکانی وەک عەلی تەجویدی و فەرهەنگ شەریفی کردووە.

بەهۆی هێز و پانتایی دەنگەکەیەوە، ناسناوی (پاڵەوانی ئاواز)یان پێ بەخشیبوو.

محەمەدرەزا شەجەریان ئەفسانەی کۆچکردووی ئاوازی ئێرانی لە مەڕاسیمێکی ڕێزلێناندا لە ساڵی 2013 ڕایگەیاندبوو کە دەنگی ئیرەج لە گۆرانیگوتنی ئێرانیدا وەک پێوەر و ستاندارد (متر و معیار) هەژمار دەکرێت و توانای گەرووی ئەو لە بەرزترین ئاستدایە.

کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە وەک کۆتاییهاتنی سەردەمێکی زێڕینی موزیکی کلاسیکی ناوچەکە دەبینرێت.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.